🔸 جێژنی قوربان و #شاعیرانی_کورد
ڕۆژی جەژنە چاوەکانم موسمی ئازادیە
بۆ بەلا گەردانی بالات قۆچی قوربانم وەرە
#تاهیر_بەگی_جاف
هەرکەسێ ڕووی تۆ دەبینێ خۆی بەقوربانت دەکا
چونکە ئەبرۆی تۆ هیـلالی عیدە قوربانی دەوێ
#نالی
ئەوا دووبارە قوربانە، دلم قـوربانی قـوربانە
قەوارەیی ئەشکی چاوانم وەکو بارانی نیسانە
#قانع
عەبدێکی وەفادار و جەفاکێـشە لە هیجران
وا کەوتوە وەک صافی لەدەرگانەیی گەیلان
بەم دەردە سەرە کوشتنی لازم نیە قووربان
لەم جێژنی قـوربانە کە قـوربانە دلی من
#صافی
عیدە و هـەرکەس ژ دیدارا تەلـێ پیرۆزە عـید
ئەز تنێ مەحروومێ دیدارم ب سەد مەنزڵ بەعید
هەر سەحر دەنـێرم ئەز جــانـا ب ئاهان ڕا ژ دل
(بارک الـبـاری بٳسعــاد علیـها یـوم عـیـد)
#مەلای_جزیری
ئەوا جەژن هات بەخـــۆشی
عالەم شەرابی سرودی نۆشی
کوردی دل سوتاو لەم ڕۆژە یادی
شەهیدی کردو ماتەمی پۆشی
#هەیبەت