ئاخر مەگەر نەموت پێت ئەگەر بڕۆی تۆ هیچم نامێنێ
دوای تۆ هیچم نیە بۆ ترسی لەدەست دان دەنگم ناخێنێ
ئاخر گووڵی سەر لێوت وەکو مۆڕفینە بۆ ئارامی من
رووحم بۆنی تۆ ئەدا ڕێگا لامەدە لە باوەشی من
هەرگیز ناتوانم پێت بڵێم بڕۆ
کەچی دڵیشم نایە ڕاتگرم نەهێڵم بڕۆی
-گەر لەدەستم بێ لەجێی تۆ ئەمرم چرکەکانیش ئەوستێنم ڕێگات بۆ ئەبڕم
گەر لەدەستم بێ زوتر پیرئەبم ڕیش سپی ئەکەم بۆ پرچی خاوت تا ڕەش بمێنێ
من مەغرورم تۆش وەک منی بەڵام خوێنت لە ناو دەمارمە
من شێت ئەبم غیرە ئەکەم ئەگەر بۆ چرکەیەک لەلام نەبی
شیرینەکەم هەموکەسم تۆ دەسپێکو کۆتایی ئەم ژیانەمی